خانەوادەی ئۆجالان داواکارییان بۆ دیدار پێشکەش کرد

خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکە لە زیندانی ئیمرالی، بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاریان بکەن، سەردانی داواکاریی گشتی کۆماری بورسایان کرد.


بەیانی ئەمڕۆ محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لەگەڵ مەزڵوم دینچ-ی پارێزەریان لە ڕێگەی پارێزەرانەوە بە مەبستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی کۆماری بورسا کرد. 

هەروەها کەسوکاری زیندانیانی دیکەی زیندانی ئیمرالی، حامیلی یڵدرم، عومەر خێری کۆنار و وەیسی ئاکتاش، لە ڕێگەی پارێزەرانیانەوە سەردانی داواکاریی گشتی کۆماری بورسایان کردووە، بۆ ئەوەی چاویان بە کەسەکانیان بکەویت.

د.ع