خانەوادەی ئۆجالان داوای دیداری ئۆجالانیان کرد

خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و سێ زیندانی دیکەی زیندانی ئیمرالی بۆ ئەوەی لە ئیمراڵی چاویان بە کەسوکاریان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی شاری بۆرسایان کرد و داواکاریی دیداریان پێشکەشکرد.


ئەمڕۆ محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری ڕێگەپێدراوی بنەماڵەی ئۆجالان، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمراڵی بکەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بۆرسا کرد.

هەروەها خانەوادەی زیندانیانی دیکەی زیندانی ئیمرالی حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسەڵ ئاکتاش، لە ڕێگەی پاریزەرەکانیانەوە داوای بینیی کەسوکاریان کرد.

د.ع