خوێندکاران گردبوونەوە و هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کرد

خوێندکارانی زانکۆی ئەمیرکەبیری تاران، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی کوشتنی خۆپیشاندەران، خستنەخوارەوەی فڕۆکە مەدەنییەکە و دۆخی ئێران گردبوونەوە و هێزە ئەمنییەکانیش هێرشیان کردەسەر.


ئەمڕۆ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی کوشتنی خۆپیشاندەران، خستنەخوارەوەی فڕۆکە مەدەنییەکە و دۆخی وڵات و هەڵبژاردنەکان، سەدان خوێندکاری زانکۆی ئەمیرکەبیر لە تارانی پایتەخت گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکەی خوێندکاراندا لە حەوشەی زانکۆکە، هێزە ئەمنییەکان بە جلی مەدەنییەوە هێرشیان کردەسەر خۆپیشاندەران و هەوڵیاندا بڵاوەیان پێبکەن.

تا ئیستا زانیارییەک لەسەر ژمارەی ئەو خوێنکارانەی لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، یان ئەو کەسانەی برینداربوون ڕوون نەبووەتەوە.

ک.س