خۆپیشاندان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

کرێکارانی شارەوانی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کرێکارانی پارسی باشور لە شاری بوشەری ئێران، بەرامبەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێران و پێنەدانی موچەکانیان ناڕەزایەتییان پیشاندا.


خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە و ناوبەناو پێکهاتە جیاوازەکان بۆ داوای مافەکانیان دێنە سەر شەقام، ئەمڕۆش کرێکاران، بۆ داوای پاداشت و مووچەکانیان گردبوونەوە.

ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەوانی سنە، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان گربوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە بەردەم شارەوانی ئەو شارەیان ئەنجامدا.

هەر ئەمڕۆ گروپێک لە کرێکارانی پارسی باشور بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام بەرامبەر نادیاربوونی داهاتووی پیشەییان و هەروەها پێنەدانی حەقدەستەکانیان، گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان نیشاندا.

س.ح