خۆپێشاندەران چوونە ناو باڵیۆزخانەی بەحرەین لە بەغدا

ژمارەیەک لە خۆپێشاندەرانی عێراق لە بەغدا، کە دژی مامەڵەی سەدە ناڕەزایەتییان نیشاندا، چوونە ناو باڵیوزخانەی بەحرەین لە بەغدای پایتەخت.


ئێوارەی دوێنێ لە بەغدای پایتەخت دژی مامەڵەی سەدە، خۆپێشاندانێک ئەنجامدرا و خۆپێشاندەران چوونە ناو باڵیوزخانەی بەحرەین لە بەغدا و ئاڵای بەحرەین-یان هێنایە خوارەوە و ئاڵای فڵەستینیان هەڵکرد.

ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ئەم مانگە بەحرەین میوانداریی دانیشتنێکی سەرکردەی چەندین وڵاتی کرد بە ناوی "ئاشتی بۆ گەشەپێدان"، ئەم دانیشتنە وەک یەکەم هەنگاوی مامەڵەی سەدە دەبینرێت.

جێگای ئاماژەیە، کە مامەڵەی سەدە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی مێژوویی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل پێشکەش کراوە، ئەم پێشنیارە لایەنگرێکی زۆری هەیە و لە بەرامبەردا دژبەرێکی بەرچاویشی هەیە.

س.ح