خەڵک سەنگەریان گرتووە، ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس سووتێندران

لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵات کوردستان، خەڵک سەنگەریان لە هێزە ئەمنییەکان گرتووە و چەند ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس سوتێندراون.


خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامە و هەموو ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە، لە تارانی پەیتەخت زۆربەی گەورە ڕێگاکانی ناوشار بە کوژاندنەوەی ئۆتۆمبێل داخراون.

لە چەندین شار بە تایبەت تارانی پایتەخت، خۆپیشاندەران لە بەرامبەر هێرشی هێزە ئەمنییەکان سەنگەریان دروست کردووە و بەرگری لە خۆیان دەکەن.

لە شاری شیراز لە پارێزگای فارس لە ناوەندی ئێران خۆپیشاندەران دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسیان سووتاندووە هێزە ئەمنییەکان و ڕاو ناوە.

خۆپیشاندان لە هەموو شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شەوی ڕابردووەوە دژی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

س.ح