دادگایەک لە ئێران ڕەتیدەکاتەوە بەهایی بوون بە تاوان بێت

بۆ یەکەمجار لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو، دادگایەکی پێداچوونەوەی ئێران ڕەتی دەکاتەوە کە 'بەهایی' بوون و بانگەشە بۆ ئەو دینە تاوان بێت، یان ئەو کارە بانگەشە بێت دژی حکومەت.


چالاکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران حوکمێکی دادگای پێداچوونەوەیەیان بڵاو کردووەتەوە کە تێدا دادوەر ئاماژە بەوە کردووە، کە "بانگەشە بۆ ئایینی بەهایی لەخۆیدا بانگەشە دژی حکومەت نییە"، ئەمە لەکاتێکدایە لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو بە هەزاران شوێنکەوتووی ئایینی بەهایی بە هۆی باوەڕییانەوە لەلایەن دەزگای داد و دامەزراوە ئەمنیەکانی ئێران ڕووبەڕووی سزا بوونەتەوە.

لەو حوکمە، کە بۆ ژنێکی بەهایی بە ناوی "لیزا تبیانیان" لەلایەن دادگایەکی پێداچوونەوە دەرکراوە، هاتوو: "لە یاسادا، ئایینی بەهایی تاوان لەقەڵەم نەدراوە کە بتوانین کەسەکان لەژێر ناوی ئەم تۆمەتە سزا بدەین".

پارێزەری ناوبراو بێبەری بوونی بریگرتەکەی لە تۆمەتەکەی و ئەو حوکمەی بڵاو بووەتەوە پشتڕاست کردووەتەوە.

لە ئێران دوای شۆڕسی گەلانی ئێران و زاڵبوونی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەسەر وڵاتی ئێراندا، کەمینە ئایینیەکان بە تایبەت بەهاییەکان ڕووبەڕووی فشار و ستەمێکی زۆر بوونەتەوە، بە شێوازێک کە لە ساڵانی ڕابردوو شوێنکەوتوانی ئەو ئایینە، تەنیا بە تاوانی بەهایی بوون زیندانی کراون، لە کارەکانییان دوور خراونەتەوە، شوێنی کارەکانیان سوتێةدراوە یان داخراوە، گۆڕستانەکانیان تێکدراوە و لە خوێندن بێبەش کراون و بەشێکی بەرچاویان ناچار بوون وڵاتەکەیان بەجێ بێڵن.

 

ش.ف