دادگای عێراق سزای سێدارەی بەسەر داعشێکی فەرەنسییدا سەپاند

دادگای عێراق، بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر داعشێکی فەرەنسییدا سەپاند.


ئەمڕۆ، دادگای فیدراڵیی عێراق بەتاوانی ئەندامبوون لەڕیزەكانی داعش، سزای لەسێدارەدانی بەسەر " فازڵ تاهیر عوێدات"ی تەمەن ٣٢ ساڵدا سەپاند.

دادگاکە بە پشتبەستوو بەراپۆرتی پزیشكی گەیشتە ئەو بڕوایەی كە ئەو تۆمەتبارە هیچ ئەشكەنجەیەك نەدراوە وەك خۆی پێشتر ئاماژەی بەوەكردبوو " بەزۆرو لەرێی ئەشكەنجەدانەوە دانپێدانانی پێ ئەنجامدراوە."

ئەمە نۆیەمین هاوڵاتیی فەرەنسییە، کە بە تاوانی ئەندامێتیی لە ڕیزی چەتەکانی داعش-دا لە عێراق سزای سێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت و سێ کەسی دیکەش کەیسەکەیان لە دادگا یەکلایی نەبووەتەوە.

ش.ف