دانیشتنی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە

بەهۆی تەواوی نەبوونی هەژماری یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵووەشایەوە.


بڕیاربوو، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی هەژماری یاسایی پەرلەمانتارانی ئامادەبووەوە، دانیشتنەکە هەڵوەشایەوە.

شەوی ڕابردوو، هەریەک لە فراکسیۆنی سائیرون، کە گەورەترین فراکسیۆنی ئەنجومەنە، فراکسیۆنی میحوەری نیشتیمانیی، کە فراکسیۆنی شەش لایەنی سوننیە، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان، بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆیان ڕاگەیاند و پێێیانوایە، ئەگەر پرۆژەی چاکسازیی نەبرێتە پەرلەمان، کە داواکاریی خۆپیشاندەرانە، ئەوا دانیشتنەکان بێسوود دەبن.

ش.ف