داواکاری بنەماڵەی ئۆجالان بۆ دیداری ئیمرالی ڕەتکرایەوە

بنەماڵەی ئۆجالان و ٣ گیراوی دیکەی زیندانی ئیمرالی بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن، داواکارییان پێشکەشی دادگا کرد، بەڵام داواکەیان ڕەتکرایەوە.


مەزلوم دینچ پارێزەری ڕێگەپێدراوی بنەماڵەی ئۆجالان بۆئەوەی چاوپێکەوتن لە ئیمرالی ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاریی گشتی کۆمارییان لە بۆرسا کرد، بەڵام داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.

هەروەها خانەوادەی زیندانیانی دیکەی زیندانی ئیمرالی حاملی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنارو ڤەیسەڵ ئاکتاش، لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە داوای بینینی کەسوکاریان کرد، بەڵام داواکاری گشتی کۆماری بۆرسا، داواکەی ئەوانیشی ڕەتکردەوە.

بنەماڵەی زیندانیانی ئیمڕالی دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کەسوکاریان لە ٥ی حوزەیران-ی ئەمساڵ بوو.

ب.ش