داواکاری بنەماڵەی ئۆجالان بۆ چوونە ئیمڕالی ڕەتکرایەوە

بنەماڵەی ئۆجالان و سێ گیراوی دیکەی زیندانی ئیمرالی بۆئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن داواکارییان پێشکەشی دادگا کرد، بەڵام داواکەیان ڕەتکرایەوە.


محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و مەزلوم دینچ پارێزەری ڕێگەپێدراوی بنەماڵەی ئۆجالان بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەئیمرالی ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتی کۆمارییان لە بۆرسا کرد، بەڵام داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.

هەروەها خانەوادەی زیندانیانی دیکەی زیندانی ئیمرالی حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنارو ڤەیسەڵ ئاکتاش، لەڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە داوای بینینی کەسوکاریان کرد، بەڵام داواکاری گشتی کۆماری بۆرسا ڕاستەوخۆ داواکارییەکەی ڕەتکردەوە.

بنەماڵەی زیندانیانی ئیمڕالی دوایین چاوپێکەتنیان لەگەڵ کەسوکاریان لە ٥ی حوزەیران و ١٢ی ئابی ئەمساڵ بوو.

  ب.ش