داواکاری دیداری خانەوادەی زیندانی ئیمرالی ڕەتکرایەوە

خانەوادەی ئۆجالان و سێ زیندانی دیکەی دورگەی ئیمرالی بۆ دیدار لەگەڵ کەسوکاریان داواکارییان پێشکەش کرد، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی تورکەوە ڕەتکرایەوە.


ئەمڕۆ محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، مەزڵوم دینچ وەسیى ئۆجالان بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، لە ڕێگەى پارێزەرانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆماریی بورسایان کرد.

هەروەها خانەوادەی حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسەڵ ئاکتاش-یش بۆ بینینى کەسوکارەکانیان لە ئیمراڵی لە ڕێگەى پارێزەرانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

بەڵام هیچکام لەو داواکاریانە قبوڵ نەکراون و داواکاری گشتی بەهانەی ڕەتکردنی داواکاریی خانەوادەکانی گەراندووەتەوە بۆ ئەوەی سزای ئاستەنگکردن بۆ زیندانییەکان دەرکراوە.

د.ع