داوا دەكرێت نوێنەران لەسەر پرسی داگیركاری كۆببێتەوە

ژمارەیەك لەئەندامانی پەرلەمانی عێراق داوا دەكەن پەرلەمان لەسەر پرسی پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق لەلایەن توركیاوە كۆببێتەوە.


ئەمڕۆ کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەفراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆران، نووسراوێکی  بەواژۆی ٥٢ پەرلەمانتار، ئاراستەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و تێیدا داوا كراوە، ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پرسی بۆردومانەكان و داگیركارییەكانی خاكی عێراق لەلایەن توركیاوە كۆببێتەوە.

 لەنووسراوەكەدا داوا كراوە هەریەك لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران(عادل عەبدولمەهدی)و وەزیری ناوخۆ و وەزیر و لایەنە پەیوەندارەكانی دیكە میوانداری بكرێن،  تا ئەنجومەنی نوێنەران بگاتە چارەسەرێكی ڕاستەقینە و جدی ئەو كێشە و پێشێلكارییە بەردەوامانەی سەروەریی خاكی عیراق.

د.ح