داوا دەکرێت كورد لە دادگای لاهای سكاڵا لەسەر دەوڵەتی تورك تۆماربكات

هاوڵاتیانی شارۆچکەی شارەزوور، ڕایدەگەیەنن، تەنها بە یەكێتی نەتەوەیی کورد دەتوانێت پارێزگاری لەخۆی بکات، داواشدەکەن، كورد لە دادگای لاهای نێودەوڵەتی سكاڵا لەسەر داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك تۆماربكات و لەو ڕێگەیەوە كۆتایی بەداگیركارییەكان بهێنرێت.


توێژە جیاوازەكانی سنوری شارۆچکەی شارەزوور لەس نوری پارێزگای سلێمانی، لەسەر یەكێتی نەتەوەیی و داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك و چۆنیەتی ڕووبەڕوو بونەوەی داگیرکاران قسەیان بۆ ڕۆژنیوز كرد.

زانا حسێن، هاوڵاتییەکی دانیشتووی وارماوایە و پێیوایە، گرنگە لایەنە سیاسییەکانی باشوری كوردستان یەكگرتووبن، ئاماژە بەوەشدەکات، هۆكارەكانی دروستنەبوونی یەكێتی نەتەوەیی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لایەنە سیاسییەکان بەرژوەندی تایبەت بە خۆیان هەیە لەگەڵ دەوڵەتی تورک.

هۆگر جەزا، هاوڵاتییەکی دیکەیە و پەیامی بۆ حیزب و لایەنە سیاسیەكان ئەوەیە یەكڕیزی نێوماڵی كورد بپارێزن، پێشیوایە ئەگەر یەكڕیزی نەبێت هیچ لایەنێك بە تەنیا ناتوانێت سەركەوتنی كورد مسۆگەر بکات، هۆكاری دروست نەبوونی یەکڕیزیش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەرژوەندییە حیزبیەكان كەوتونەتە پێش بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان.

ئەو هاوڵاتییە پێشیوایە بە تەنیا لایەنێك ناتوانێت كۆتایی بەو داگیركارییانە بهێنێت كە لەلایەن وڵاتانی داگیركەرەوە دەكرێتە سەر خاكی كوردستان بە تایبەت دەوڵەتی تورک.

هێرش حەمەعەلی، دانیشتوویەکی دیکەی شارەدێی وارماوایە، بەمجۆرە لەسەر داگیرکاری وڵاتان و دەوڵەتی تورک دەدوێت و دەڵێت: بوونی یەكێتی نەتەوەیی لەمكاتەدا بابەتێكی ڕۆژەو دەبێت بە باشی كاری لەسەر بكرێت، باس لەوەشدەكات، کە شۆڕشەكانی كورد هەمیشە بوونەتە قوربانی بەرژەوەندییە کەسی و تایبەتیەکان.

لەسەر هەمان پرس عەباس محەمەد، دەڵێت، دۆخی ئێستای ناوماڵی كورد پێویستی بەیەكڕیزی و تەبایی هەیە و پێویستە کورد ئەم دۆخە ناسەقامگیرەی عێراق بکاتە دەرفەت بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردووی.

داواشدەکات بۆ ڕاگرتنی داگیرکاریی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، سكاڵا لە دادگای لاهای تۆمار بكرێت، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان دۆسیەکە ببرێتە پێشەوە.

ک.س