دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق

لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندان بەردەوامە و لە شارەکانی دیوانیە و چەند شوێنێکی دیکە خۆپێشاندان بەردەوامی هەیە.


دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا خۆپیشاندانەکان دەستی پێکردەوەو پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕژێنی بەکارهێناوە.

میدیا عیراقیەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ لەشاری بەغدا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانەوە ٥ خۆپیشاندەر کوژراون و ٣٠کەسی دیکەش برینداربوونە.

لە شاری دیوانیەش خۆپیشاندان بەردەوامە و لە گەڕەکی حروبەی ناوەندی شارەکە خۆپیشاندەرێک کوژراوەو ١٠ کەسی دیکەش برینداربوونە.

بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراق تائێستا ١٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و زیاتر لە ٤ هەزار کەسیش برینداربوونە.

ب.ش