دوو ئەندامی دەزگای زانیاریی پۆلیسی ئێران کوژران

پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند: دوو ئەندامی دەزگای زانیاریی پۆلیس، لە پێکدادانێکدا لە پارێزگای بەلوچستان کوژراون.


بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای بەلوچستان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، پێکدادانێک لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئێران و گروپێکی چەکدار ڕوویدا.

بە وتەی پۆلیسی ئێران، پێکدادانەکە لە گوندێکی نزیک شاری سەرباز سەربە پارێزگای بەلوچستان ڕوویداوە و تێیدا، دوو ئەندامی دەزگای زانیاریی پۆلیسی ئێران کوژراون.

هێشتا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو پێکدادانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ک.س