دوو تەقینەوە لە ڕەقە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە شاری ڕەقە، ٣ هاوڵاتی کوژران و ١٦ کەسی تریش بریندار بوون.


ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی نەعیم-ی شاری ڕقەی سوریا بۆمبێکی دەنگیی تەقییەوە، دوای ئەو تەقینەوەیە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویش تەقییەوە، لەو ٢ تەقینەوەیەدا ٣ هاوڵاتی کوژران و ١٦ی دیکەش بریندار بوون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چوونە شوێنی تەقینەوەکان و رێوشوێنی بەرفراوانی ئەمنییان گرتەبەر و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و بریندارەکانی تەقینەوەکانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ش.ف