دوو خانوو لە خانەقین سوتێندرا

دوو خانوو لە گوندێکى سەر بە شارۆچکەى خانەقین سوتێندرا، بەرپرسێکى ى- ن- ک، لە خانەقین دەڵێت، کە ئەو خانووانە لەلایەن چەتەکانى داعشەوە سوتێندراوە.


شەوی ڕابردوو خانووی دوو خانووى دوو خێزانى كورد لە گوندی دارا-ى سنورى شارۆچکەى خانەقینى پارێزگاى دیالە سوتێندرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی فریاكەوتنی دیالە لە خانەقین هەواڵەکەى بۆ ڕۆژنیوز پشتڕاستکردەوە و وتى: سوتاندنی ئەو دوو خانووە پاش ئەنجامدانی هێرشێکى داعش هات بۆ سەر خاڵێكی سەربازی پۆلیسی سنوری خانەقین كە بەهۆیەوە پۆلیسێك كوژرا و پۆلیسێكی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.

هەروەها خالد دارا بەرپرسی كۆمیتەی ئازادیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ڕۆژنیوزی وت: شەوی ڕابردوو لە دوو كاتی جیاواز پاش هێرشەكەی داعش بۆ سەر لیوای 8ی پاسەوانی سنور، خانووى دوو خێزانی كاكەیی لە نێوان گوندی موبارەك و دارا و سوتێندرا و زیانێكی زۆرمادی بەر خانووەكان كەوتووە.

وتیشی: لە كاتی سوتاندنی خانووەكان لەلایەن داعش، خاوەن ماڵەكان لە ماڵەوە نەبوون، لەبەر ئەوەى بەهۆی دۆخی خراپی ئەمنی بە شەوان خانووەكانیان بە جێ دەهێڵین و لە گوندی ئەمنی باپیر دەمێنن.

بەپَی بەدواداچوونی ڕۆژنیوز تاكو ئێستا لە نێوان گوندی دارا و گوندی موبارەك چوار خانووى هاوڵاتیان كورد سوتێندراون بەو هۆیەوە خێزانەكانیان لە ئێستا ئاوارە بوون.

د.ع