دوو چەتەی داعش لە هەجین کوژران

دوو چەتەی داعش، کە بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر خاڵیکی قەسەدە لە شارۆچکەی هەجین، لەلایەن شەڕڤانان و بەهاوکاریی خەڵکی ناوچەکە کوژران.


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو چەتەی داعش هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر خاڵێکی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی هەجین-ی سەر بە دێرەزۆر و لەلایەن شەڕڤانانەوە و بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە وەڵامیان درایەوە.

ئەو دوو چەتەیە، لە بیابانەکانی سوەیداوە، کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕژێمی سوریا دایە خۆیانیان گەیاندبووە شارۆچکەی هەجین، لەلایەن شەڕڤانانەوە کوژران، لەو شەڕەدا هەروەها سێ شەڕڤانی قەسەدەش شەهید بوون.

لە ئێستادا دۆخی ناوچەکە ئارامە.

ش.ف