دژی گۆشەگیرکردنی ئۆجالان لە ئەستەنبوڵ چالاکیی ئەنجامدرا

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە) دژی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، کارگەیەکی پێڵاو-یان لە ئەستەنبول سوتاند.


لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستەی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) ئەنجامدانی چالاکییەکی لە ئەستەنبوڵ ئاشکرا کرد، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە" بۆ نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، دەستیپێکردووە.

لە راگەیاندراوەکەی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH)دا هاتووە:"رۆژی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە کاتژمێر ٢١:٤٥ خولەک کارگەیەکی پێڵاو لە شارۆچکەی ئارناڤوت کۆی ئەستەنبول لەسەر رێگای هادم کۆی لەلایەن یەکینەیەکمانەوە ئاگری تێبەردرا و کارگەکە بە تەواوی سوتا".

هەروەهاس، هاتووە:"تاوەکو فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە درێژە بە گۆشەگیریی قورس بدات، چالاکییەکانمان بە هەستی باڵای تۆڵەکردنەوە زیاتر و گەورەتر دەبن، تاوەکو ریبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئێمە جیهان لەوان دەکەینە زیندان".

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە:"لەم شەڕە گەورەیەماندا داوا لە گەنجانی قارەمانی کوردستان و پاڵەوانەکانی دەکەین بە جۆش و خرۆش، رۆح وهەستێکی بەرز، وزە و گەرم و گوڕیی گەنجانەوە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ هەموو شوێنێک بۆ فاشیزم بکەنە گۆڕەپانی شەڕ و پێکەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنین".

ش.ف