دیالە، تەقینەوەی بۆمبێک کارمەندێکی کارەبای کوشت

بۆمبێکی چێندراوی چەتەکانی داعش، بە ئۆتۆمبێلی کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی کارەبای دیالەدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.


دوانیوەڕۆی ئەمرۆ، لە شارەدێی مەنسوریەی سەر بە شارۆچکەی خالسی سەر بە پارێزگای دیالە، بۆمبێکی چێندراوی چەتەکانی داعش تەقیەوە.

نیهاد محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، بۆ ڕۆژنیوز وتی: لەکاتی چاکردنەوەی هێڵێکی بچڕاوی کارەبای شارەدێی مەنسوریە، بۆمبێکی چێنراوی چەتەکانی داعش، بە ئۆتۆمبیلی کارمەندێکدا بەناوی عوسمان عەزاوی تەقییەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

د.ع