دیالە، کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتیی دیالە گیانی لەدەستدا.


به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پارێزگای دیاڵه‌، یه‌كێك له‌و پێنج هاوڵاتیه‌كی دوێنێ ئه‌نجامی پشكنیه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌، گیانی له‌ده‌ستدا و باری ته‌ندروستی یه‌كێكی دیكه‌یان ناجێگیره‌.

فارس ئه‌لعه‌زاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی دیالە، ئەو زانیارییانەی بە ڕۆژنیوز دا و وتیشی: ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی دانیشتووی گەڕەکی عەسری شارۆچکەی بەلەدوز بووە.

هەروەها، وتی: دوان له‌ پێنج توشبووه‌كه‌، ژنن و یه‌كێكان دانیشتوی به‌عقوبه‌یه‌ ته‌مه‌نی ٥١ ساڵه‌ و ئه‌وی دیكه‌یان دانیشتوی گوندی كه‌شكوڵی سنوری قه‌ره‌ته‌په‌یه‌ و ته‌مه‌نی ٣٩ ساڵه‌، تووشبووەیەکی دیکە سه‌ربازی سوپای عێارقه‌ و ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵه‌ و دانیشتوی پارێزگای ناسریه‌یە و له‌ سنوری دیاله‌ ده‌وام ده‌كات، ئەوی دیکەش خەڵکی بەلەدوزە.

 

ش.ف