دەستگیرکراونی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە

دەستگیرکراوانی سلێمانی لە زیندانی کانی گۆمە مانیان لە خورادن گرتووە.


دوێنێ ئاسایشی سلێمانی لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس (ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان) لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادیی ٥٢ کەسی دەستگیرکرد، کە پێکهاتوون لە چالاکانی ڕێکخراوەکانی ژنان وڕێکخراوە مەدەنییەکان، ڕۆژنامەنووسان، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و شەوی ڕابردوو تەنیا پێنج کەسیان ئازاد کران، ئەوانی دیکە ئێستا لە زیندانی کانی گۆمەدان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز دەستگیرکراوان لە زیندانی کانی گۆمە مانیان لە خورادن گرتووە وەک نیشاندانی ناڕەزایی لە بەرامبەر دەستگیرکردنیان بەبێ هیچ بەهانەیەکی یاسایی و بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین و چالاکییە مەدەنیی و سیاسییەکان.

 

ش.ف