دەوڵەتی تورک زرێپۆش و هێزی تایبەتی ڕەوانەی ئیدلب کرد

پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا لە ئیدلب بەردەوامە، وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش ڕایگەیاندووە، زرێپۆش و هێزی تایبەتی ڕەوانەی ئیدلب کردووە.


بەپێی میدیاکانی دەوڵەتی تورک، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە ژمارەیەک زرێپۆش، هێزی تایبەت و سیستمی مووشەکی ڕەوانەی ئیدلب کردووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو هێز و زرێپۆشانە لە پارێزگای هاتای لە ڕێحانلیی-یەوە براونەتە ئیدلب و سیستەمە مووشەکییەکانیش لەسەر سنوورەکانی سوریا و تورکیا جێگیرکراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا لە ئیدلب بەردەوامە و دوابەدوای کوژرانی هەشت سەربازی سوپای تورک لە ئیدلب لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ڕۆژانی ڕابردوو، گرژییەکانی نێوان دەوڵەتی تورک لەگەڵ ڕوسیا و سوریا قووڵتر بووەتەوە.

ک.س