دەوڵەتی تورک ناوچە مەدەنییەکان و دەورییەی ڕوسیای کردە ئامانج

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی هۆشانە و خالدیە و هەروەها ڕێگای ئێم-٤ تۆپباران دەکات و دەورییەیەکی پۆلیسی سەربازیی ڕوسیاشی کردووەتە ئامانج.


کەمێک لەمەوبەر گوندەکانی هۆشان و خالدیە لە ڕۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا و گوندی کۆرپەلک لە ڕۆژئاوای گرێسپی، هەروەها ڕێگای ئێم-٤، لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە تۆپباران کرا.

ئاژانسی هاوار بڵاویکردوەتەوە کە تۆپبارانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گەیشتووەتە دەورییەی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا لە ناوچەکە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تۆپبارانەکان بەردەوامە و هێشتا زیانەکانی ڕوون نەبووەتەوە.

ک.س