دەوڵەتی تورک و داعش پێکەوە هێرش دەکەن

لەکاتێکدا، کە ئەگەری هێرشی سوپای تورک لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر دەبێت، چەتەکانی داعشیش جموجوڵەکانیان زیاد دەکەن و لە ڕقە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی شەڕڤانان.


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، نیوەشەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هیزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە لە گەڕەکی باسل-ی شاری ڕەقە و شەڕ لەنیوان هەردوولادا هاتووەتە ئاراوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتییش بارەگای چەتەکانیان کردە ئامانج.

للایەکی دیکەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایانگەیاند، کە ڕەنگە هێرشی دەوڵەتی تورک دەستپێبکات و هۆشدارییان دا لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی.

 

ش.ف