دەوڵەتی تورک ٣٠٠ کامیۆن و زرێپۆشی ڕەوانەی ئیدلب کرد

لە کاتێکدا پێشڕەوییەکانی سوپای ڕژێمی سوریا لە ئیدلب بەردەوامە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٣٠٠ کامیۆن چەک و زرێپۆشی ڕەوانەی ئیدلب کرد.


بەپێی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسیا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ پشتیوانی لە چەتەکانی گرێدراوی و بەهێزکردنی خاڵە چاودێرییەکانی لە ئیدلب چەکی زیاتری ڕەوانەی ئەو پارێزگایە کردووە.

بەپێی هەواڵەکە ژمارەی ئەو کامیۆنانە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕەوانەی ئیدلبی کردوون، ٣٠٠ کامیۆن بوون و چەکی جوڵەکەر، تەقەمەنی، جبەخانە و زرێپۆشتیان گواستووەتەوە.

س.ح