
زنجیرەیەک تەقینەوە لە بەغدا ڕوویدا
لە پێنج ناوچەی جیای بەغدا زنجیرەیەک تەقینەوە ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٦ کەس کوژران و برینداربوون.
شەوی ڕابردوو لە سنوریی شاری بەغدا زنیجیرەیەک تەقینەوە ڕوویدا.
لە ناوچەی سەبع ئەبکار لە باکوری بەغدا بۆمبێک لەناو پاس-ێکدا تەقییەوە و بووەهۆی برینداربوونی پێنج کەس.
هەروەها لە مەیدانی مالک ئەشتەر لە دەروازەی جیکوک لە باکوری بەغدا بۆمبێک تەقییەوە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوون.
لە ناوچەی ئەبودشێر-یش لە باشوری بەغدا، بۆمبێک تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
هەر لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە تەقینەوەیەدا لە شارۆچکەی شەعلە-ی سەر بە غداش بۆمبێک لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا-دا تەقییەوە و دوو کەس برینداربوون.
پێنجەم تەقینەوەش لە شارۆچکەی ئەبوغرێب ڕوویدا و بووەهۆی کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی دوانی دیکە.
ش.ف