زەریف دوای ئەسەد لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەردانی دوو ڕۆژە لە سوریا، ئەمجارە لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە.


ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ئەردۆغان و مەولود چاوش ئۆغڵو کۆبوەوە، دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا جەواد زەریف ڕایگەیاند: لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبوونەوەیەکی فراوانمان ئەنجامداوە و لەبارەی کۆبوونەوەکەوە لەگەڵ ئەردۆغان قسە دەکەین.

زەریف ماوەی دوو ڕۆژ بوو لە سوریا بوو، لەگەڵ ئەسەد و بەرپرسانی دیکەی سوریا کۆبوونەوەی فراوانیان ئەنجامدا.

ڕژێمی ئێران لە شەڕی سوریادا لەگەڵ ڕوسیا لایەنگری ئەسەدیان کرد، بەڵام تورکیا هەم پشتگیریی دایە گروپە چەکدارە سونە توندڕەوەکان و هەمیش ویستی ڕژێمی سوریا بڕوخێت، ئەردۆغان بەردەوام ئەسەدی وەکو بکوژ و دڕندە ناودەبرد، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا لە لێدوانێکدا ئامادەیی نیشاندا لەگەڵ ڕژێمی سوریا پەیوەندی دروست بکاتەوە.


ک.ک