سمینارێک بۆ پێکەوەژیانی گەلان لە دەشتی نەینەوا بەڕێوەچوو

بەرەی دیموکراسی گەل سمینارێکی لەسەر سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی و پێکەوەژیانی گەلان بۆ دانیشتووانی دەشتی نەینەوا ڕێکخست.


بەمەبەستی ئاشناکردنی دانیشتووانی دەشتی موسڵ بە سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی و پێشخستنی پێکەوەژیانی گەلان لە ناوچەکە، بەرەی دیموکراسیی گەل سیمینارێکی بۆ بەشێک لە دانیشتووان و موختاری گوند و دانیشتوانی ناوچەکانی دەشتی نەینەوا ڕێکخست.

لە سیمینارەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بەگشتیی کرا و بەتایبەتیش تیشکخراوەتە سەر دۆخی سیاسیی و ئەمنیی پارێزگای موسڵ و گرنگیی پێکەوەژیانی گەلان خرایە بەر باس.

هەر لە سیمینارەکەدا، سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی بۆ ئامادەبووان شیکرایەوە و لەبەرامبەر کێشەکاندا بە چارەسەر نرخێندرا.

ش.ف