سوریا فڕۆکەیەکی سیخوڕیی چەتەکانی تورکی خستە خوارەوە

هێزەکانی ڕژێمی سوریا فڕۆکەیەکی سیخوڕیی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکی لە ئاسمانی گوندی شێخ عیسا لە کانتۆنی شەهبا خستووەتە خوارەوە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری مارع لە باکوری حەلەب، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، فڕۆکەیەکی سیخوڕییان ناردووەتە سەر ئاسمانی گوندی شێخ عیسا لە کانتۆنی شەهبا.

بەپێی هەواڵەکە، کاتێک فڕۆکە سیخوڕییەکە گەیشتووەتە خاڵێکی هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە گوندەکە، خراوەتە خوارەوە.

د.ع