سوپای تورک چەندین ناوچەی ئیدلبی بۆردوومانکرد

سوپای تورکی داگیرکەر چەندین ناوچەی لەپارێزگای ئیدلبی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپبارانکرد، هەروەها چەتەکەنی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر باکوری لازقییە.


بەپێی زانیارییەکان، سوپای تورکی داگیرکەر سەراقیب و نەیرەبی لە ئیدلب تۆپبارانکردووە، هاوکات لەگەڵ ئەو تۆپبارانەدا، چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردووەتەوە سەر باکووری لازقیە.

هێزەکانی ڕژێمی سوریاش هێرشیان کردووەتە سەر جسر شغور، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای ئێم ٤.

ئەو هێرش و تۆپبارانانە لە دوای هەڕەشەی دەوڵەتی تورک دێت بۆ داگیرکردنی ئیدلب.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پلان و جاڕنامەیەک بۆ ئاگربەست بەدەستنەهات، بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، روسیا لە دژی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش وەستاوەتەوە، پێشنیازەکە لەلایەن فەرەنساوە ئامادە کرابوو، لە پێشنیازەکەی فەرەنسادا دوای "کۆتایهێنان بە دوژمنایەتی" و "جموجوڵ بەپێی پێوەرە یاساییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت".

د.ع