سوپای تورک گوندێکی عەفرینی بۆردومانکرد

هێزە داگیرکەرەکانی تورک گوندێکی ناوچەی شێراوای عەفرینیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد.


بەپێی زانیارییەکان گوندی سوخانکێی ناوچەی شێراوای عەفرین لەلایەن سوپای تورکەوە بە تۆپ بۆردوومانکراوە، لەو بۆردوومانەدا زیاتر لە ١٠ گولـلە تۆپ بەر گوندەکە کەوتووە.

لەبارەی زیانی تۆپبارانەکە بۆ سەر گوندەکە و هاوڵاتییانی ئەو گوندە زانیارییەکی ڕوون لە بەردەستدا نییە.

ڕژێمی تورک بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ دانراوە هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتییان و تایبەت بیناکان دەکاتە ئامانج، لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ و دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە سەدان هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانەوە شەهید بوون.

د.ع