سێ چەتەی داعش لە دێرەزۆر بەدیلگیران

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەموو دەشتاییەکانی دێرەزۆریان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد،  لەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ چەتەی داعشیش بەدیلگیران.


ئەمڕۆ پاش ئەوەی قەسەدە هەموو سنوورەکانی نێوان سوریا و عێرا قی لە چەتەکان پاک کردەوە، سێ چەتەی داعش کە خۆیان لەناو هاوڵاتیاندا شاردبووەوە هەوڵیاندا، هێرش بکەنە سەر شەڕڤانان، شەڕڤانان بەو پیلانەیان زانی و بەدیلیان گرتن.

ناسنامەی ئەو سێ چەتەیە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: مستەفا محەمەد، عەبدوڕەحمان حەمزە، ئەحمەد حسێن وەفا.

ڕاگەیەندراوە، کە ئەحمەد حسێن وەفا سەرچەتەی گروپی چەتەکانی خیلاف بووە.

 

ش.ف