سەدر بانگی کۆتایی هاتنی حکومەتی دا

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نووسیویەتی " ماڵئاوا وڵاتەکەم، ئەمە بانگی کۆتایی هاتنی حکومەتە، ئەگەر حکومەت تەدبیری جددی وەرنەگرێت، لە پشتگیرییەکانمان بۆ حکومەت پاشگەز دەبینەوە".


شەوی ڕابردوو، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە تویتێکدا باسی دەستبەردانی پشتگیرییەکانی بۆ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی کردووە.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر نووسیویەتی: ئەگەر حکومەت تەدبیری جددی وەرنەگرێت، لە پشتگیرییەکانی بۆ حکومەت پاشگەز دەبێتەوە و پشتیوانی خۆی لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکشێنێتەوە.

سەدر نووسیویەتی: ماڵئاوا وڵاتەکەم، ئەمە بانگی کۆتایی هاتنی حکومەتە، هاوکات بە واتای ئەوەیە کە دەوڵەت ئاڵۆزی تێدەکەوێت، ئەگەر حکومەت تەدبیری جددی وەرنەگرێت، لە پشتگیرییەکانمان بۆ حکومەت پاشگەز دەبینەوە.

د.ع