سەرچەتەیەکی داعش کوژرا

لە دێرەزۆر سەرچەتەیەکی داعش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە کوژرا.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی دێرەزۆر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و ئاماژەیان بەوە داوە، کە دوێنی سەرچەتەیەکی ئەمنی چەتەکانی داعش لەو ناوچەیە کوژراوە،

لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٦ شوبات هێزەکانمان لە گوندی زیبان سەربە شارۆچکەی  بسێرا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، سەرچەتەیەکی ئەمنی چەتەکانی داعش بە ناوی فەیاد ئەبو فەروا-یان کوشتووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە: ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانمان لە کاتی تێپەڕین بە ناوچەی بسێرا، لەلایەن ئەو سەرچەتەوە دەکرێتە ئامانج و دوو ئەنداممان بریندار دەکات، هێزەکانی ئێمەش ڕاوی دەنێن و لە گوندی زیبان دوای ئەوەی چەتەکە دیسان تەقە لە هێزەکانمان دەکت، دەیکوژن.