سەرچەتەیەک لە تەقینەوەیەکدا کوژرا

لە باکوری شاری باب کە لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، بە تەقینەوەیەک ئۆتۆمبێلی سەرچەتەیەک کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا سەرچەتەکە کوژرا.


ئەو ناوچانەی لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراون دۆخیان ئاڵۆزە و ئارامیی و ئاسایشیان تێدا نییە، ئەمڕۆ لە باکوری شاری باب کە یەکێک لەو شوێنانەیە لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە تەقینەوەیەک ڕوویدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا کە ئۆتۆمبێلی سەرچەتەیەکی کردووەتە ئامانج، سەرچەتەیەکی گروپی چەتەکانی فەیلەق شام بەناوی 'ئەبوعەبدۆ ئەنساری' کە خەڵکی 'حومسە' کوژراوە و سێ کەسی دیکەش کە لەگەڵیدا بوون برینداربوون.

تا ئێستا هیچ هێز و لایەنێک بەرپرسیارییەتی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

جێگای ئاماژەیە، کە ٢٩ی مانگی ڕابردوو هاوڵاتیانی شاری باب دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕژابوونە سەر شەقامەکان.

س.ح