سەرچەتە هەڵاتووەکەی داعش لە کەرکوک کوژرا

ئەو سەرچەتەیەی داعش، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوشت و یەکێکی دیکەشی بریندار کرد و دوار هەڵات، لەناو شاری کەرکوک کوژرا.


هەواڵگری لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی لە کەرکوک، ئەمڕۆ کوشتی مەیزەر ئەلجەوال-یان ڕاگەیاند، کە بە والی کەرتی ڕەشاد-ی چەتەکانی داعش ناسراوبوو، ئەو سەرچەتەیە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە هەر لە کەرکوک چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوشت.

هەواڵگری حەشدی شەعبی لە لێدوانیکدا بڵاویانکردەوە: بەیانی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکدا لە گەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و زانینی شوێنی سەرچەتەی هەڵاتو مەیزەر جەوالی، توانرا لەلایەن هەواڵگری حەشدی شەعبی و شانەی هەڵۆکانی حەشدەوە، ئەو ماڵەی سەرچەتەکەی تێدا بووە گەمارۆ بدرێت و پاش ڕووبەڕوبوونەوەی چەکداریی، سەرچەتەکە کوژراوە.

کوژرانی ئەو سەرچەتەیە لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هەواڵگری حەشدی شەعبی لە گەڕەکی یەکی حوزەیران شوێنی ئاشکرا کرا و هەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەڵام ئەو سەرچەتەیە ڕووبەڕووی چەکدارانی حەشد بووەوە و توانی چەکدارێکیان لێ بکوژێت و یەکێکیش بە سەختی بریندار بکات و پاشان هەڵبێت.

ک.ک