سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوایكرد، سەرۆكایەتی پەرلەمان سبەینێ دووشەممە كۆببنەوە.


ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان کردووە سبەینێ دووشەممە كاتژمێر ١١٠:٠٠ كۆببنەوە.

بەپێی ڕاگەیانراوەکە ئەو داوایە بەپێی مادەی ١٠ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە بۆ چاوخشاندن بەو داوایەی پێشكەش كراوە بۆ دانیشتنێكی نائاسایی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و دیاریكردنی وادەی دانیشتنی پەرلەمان.

پێشتر ڕۆژنیوز ڕایگەیاندبوو، کە پێناچێت کۆبوونەوەکەی سبەینێ دووشەممەی پەرلەمان لەسەر دەنگدان بە کابینەکەی عەلاوی بەڕێوەبچێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، تا ئێستا لایەنەکان "شیعە، کورد، سوننە" نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەسەر بەشداریکردن و متمانەدانیان بە کابینە نوێیەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی، بەڵام پێدەچێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا هەرجۆرێک بێت پەرلەمان متمانە بە کابینەکە بدات.

س.ح