سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویستە بە زووترین کات بودجە پەسەند بکرێت

لەکۆبونەوەی لەگەڵ لێژنەی ئامادەکردنی بودجە، سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات بودجەی ٢٠٢٠ ئامادەبکرێت و پەسەند بکرێت.


عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانەی کۆبونەوەی فراوانی لەگەڵ لێژنەی ئامادەکردنی بودجە، ڕایگەیاند: پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا بە دروستی چارەسەر بکرێن و بەیەک چاو سەیری هەموو عێراق بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢٠ و دەبێت داهاتە نەوتییەکان پەرەیان پێبدرێت تا بتوانرێت پڕۆژە ستراتیژییەکان لە وڵات بنیات بنێین و هەلی کار بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند: بە بەهای ١٧ملیار دۆلار، زیاتر لە ٥هەزار پڕۆژە لە عێراق ڕاگیراون، کەئەمەش ڕاگرتنی ٣٥٠ هەزار هەلی کاری لێکەوتووەتەوە.

عەبدولمەهدی ڕوونیشکردووەتەوە، پێویستە بە زووترین کات بودجەی گشتی عێراق ئامادە بکرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت و پەسەند بکرێت.

ب.ش