سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە

د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام  لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە.


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/١٠/٧ ، د.بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا و شاندێکی یاوەری.

لەو دیدارەدا رێگەچارەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان و پێویستی کارکردن و هەماهەنگی هاوبەش گفتوگۆی لەبارەوە کرا کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست بکات، هاوکات دووپاتیش کرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئارامی عێراق لەو ئاستەنگانەی کە ئێستا رووبەڕووی دەبێتەوە.

هەر لە دیدارەکەدا دواین پێشهاتی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی خرایە ڕوو جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی ئاسایی کردنەوەی گرژییەکان لە پێناو کۆتایی هێنان بەو قەیرانانەی کە ناوچەکە گیرۆدەی بووە.

 ب.ش