سەلاحەددین دەمیرتاش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، کە لە گرتووخانەی ئەدیرنەیە، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.


ئایگول دەمیرتاش، خوشک و پارێزەری سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، لەسەر پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، براکەی لە زیندان توشی کێشەی هەناسەدان و تەنگەنەفەسی بووەو دواتر لەناو زیندان لەهۆش خۆی چووە.

ئایگول لەدرێژەی تویتەكەیدا باسی لەوەشكردووە:"ئێمە ترسمان لەدۆخی تەندروستی دەمیرتاش هەیە لە ئێستاوە تا ٢٤ کاتژمێری داهاتوو لەگەڵ پارێزەرەكانی بە وردی چاودێری بارودۆخەكە دەكەین، ئەگەر نا هەڵوێستی دیكەمان دەبێت".
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی هەدەپە، ئەمرۆ لەدوای رێكخستی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ دەمیرتاش و چەند ئەندامێكی هەدەپە و پزیشكە تایبەتەكەی دەمیرتاش، بڕیاردراوە بە گواستنەوەی دەمیرتاش بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و پشكنینی پێویست، بەڵام ڕوون نەبووەتەوە دەمیرتاش بەرەو کام نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

ب.ش