سەلاحەدین، ئاگر لە بنكەیەكی سەربازی كەوتەوە

ئاگر لە بنكەیەكی سەربازی لە پارێزگای سەلاحەدین كەوتەوە و تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە بنكەیەكی سەربازی لە پارێزگای سەلاحەدین كەوتەوە و تا ئێستا زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكە نەزانراوە.

دوابەدوای ئاگرەكە دوكەڵێكی زۆر لە بنكە سەربازییەكەوە بەرزبووەتەوە و ڕوون نیە ئاگرەكە بەهۆی هێرش بۆ سەر بنكەكە بووە یان هۆكاری ترە. 

بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەكان، بنكە سەربازییەكە تایبەتە بەگروپێكی چەكداری سەر بە حەشدی شەعبی.

د.ح