شاندی نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا سەردانی هەرێم مەحمود دەکات

شاندێکی نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوای کوردستان لە باشوری کوردستان، بەمەبەستی پاڵپشتیکردن، سەردانیهەرێم مەحمود-یان کرد، کە ماوەی ٨٦ ڕۆژە لە مانگرتنی بێسنوردایە دژ بە گۆشەگیری سەر ئۆجالان.


ئەمڕۆ شاندێکی نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوبەریی ڕۆژهەڵات و باکوری سوریا، نوێنەری پەیەدە و کۆنگرەی ستار، سەردانی چالاکوانی مانگرتوو هەرێم مەحمود-یان کرد لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کە ماوەی ٨٦ ڕۆژە دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە مانگرتنی بێسنووری دەستپێکردوو.

شاندەکە لە سەردانەکەیاندا ئاماژەیان بەوەدا: بەمەبەستی لە نزیکەوە سڵاوکردن و پشتگیرییکردن لە چالاکییەکانی مانگرتن لە گەرمیان ئەم سەردانەمان ئەنجامدا.

وتیشیان: ئەم چالاکییانە بوونەتە نیشانەی یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد و لە هەر چوارپارچەی کوردستان و لە تەواوی دونیاش خاوەنداریی لێدەکرێت.

هیواشیان خواست، کە خەڵکی گەرمیان وەکو چۆن خاوەنداریی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، ئاواش پاڵپشتیی و خاوەنداری خۆیان بۆ چالاکیی مانگرتن نیشاندبدەن.

ش.ف