شه‌ڕڤانان دوو گوندى دیکه‌یان کۆنترۆڵ کرد

شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات-قه‌سه‌ده‌ دوو گوندى دیکه‌یان له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کرد و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.


شه‌وى ڕابردوو شه‌ڕڤانانى قه‌سه‌ده‌ گونده‌کانى ده‌روێش و ئامریه‌-یان له‌ باشورى حه‌سه‌که‌ ڕزگار کرد.

هه‌ڵمه‌تى گه‌رده‌لولى جزیره‌ بۆ پاکردنه‌وه‌ى ناوچه‌کانى باشورى حه‌سه‌که‌ له‌ ده‌ستى داعش به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا ١٢ گوند و چه‌ندین کێڵگه‌ به‌ ته‌واوى له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کان ده‌رهێندراون.

شه‌ڕڤانانى قه‌سه‌ده‌ دواى شه‌ڕێکى دژوار، گونده‌کانى ده‌روێش و ئامریه‌یان له‌ داعش پاککرده‌وه‌ و هاوڵاتیانى گونده‌کانیش شیریان به‌سه‌ر شه‌ڕڤاناندا دابه‌ش کرد و به‌ ڕزگارکردنى ناوچه‌کانیان خۆشحاڵ بوون.

 


ک.ک