
شوێنی خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
ژووری دەستپێشخەری گەل لە دووەمین ڕاگەیەندراویدا، بانگەوازی لە خەڵکی ڕۆژهەڵات کردووە خۆیان ئامادە بکەن بۆ "خولێکی نوێی بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافە مرۆیی و دیموکراتییەکانیان" و ڕۆژی پێنجشەمە بڕژێنە مەیدانەکان.
دوێنی "ژووری دەستپێشخەری گەل" دوای یەکەم ڕاگەیەندراوی کە تێدا هەڵمەتی 'ئیدی بەسە'ی ڕاگەیاندبوو و لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێیکرا، دووەمین ڕاگەیەندراوی لە ژێر ناوی "پێکەوە لەدژی فاشیزم" بڵاو کردووەتەوە و تێدا داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی شوبات کاتژمێر ١٧:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ بڕژێنە شەقام و مەیدانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ژووری دەستپێسخەری گەل لە ڕاگەیەندراوەکەیدا شوێنی خۆپێشاندانەکانی لە شارەکانی: سنە، سەقز، مەریوان، مەهاباد، بۆکان، ئورمیە، خوی، ماکۆ، کرماشان، جوانڕۆ، شاباد و ئیلام دیارییکردووە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ژووری دەستپێشخەری گەل بەو شێوەیە:
پێکەوە لەدژی فاشیزم
دوژمنان بە ساڵانە بە نیازی لەناوبردنی داوا ڕەوا و مرۆییەکانی گەلەکەمانن لە هەر چوار بەشی کوردستان، هەروەها بە ساڵانە گەلی کورد لە سەنگەری بەرخۆداندایە کە بەرخۆدانێکی بە واتا و شکۆدارە، تەمەنی ڕەشی دوژمنانی گەلەکەمان بەرەو کۆتاییە و هەڵاتنی خۆری ئازادی نزیک بووەتەوە.
ژووری دەستپێشخەری گەل پەیوەستە بە ڕاگەیەندراوی ژمارە یەکی خۆی، کە لە ڕێکەوتی ٧/١/٢٠١٩ بڵاویکردەوە، بانگ لە خەڵکی قارمانمان دەکات کە خۆی بۆ خولێکی نوێ بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافە مرۆیی و دیموکراتییەکانی ئامادە بکات و بە بەرخۆدانێکی واتادار و شکۆمەندانە، ژیانێکی بە واتا و شکۆدار بۆ خۆی بخولقێنێت، بۆیە داوا لە هەموو خەڵکمان دەکەین ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی شوبات کاتژمێر ١٧:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ ی ئێوارە لە شەقام و مەیدانەکانی شارەکانیان دەست بە ڕێپێوانی بێدەنگ بکەن.
ناونیشانی شەقام و مەیدانەکان بەو شێوەیەیە:
سنە: مەیدانی ئازادی بەرەو سێڕێیانی ئەدەب
سەقز: مەیدانی هەڵۆ بەرەو مەیدانی جمهوری
مەریوان: شەقامی شەبڕەنگ بەرەو چوارڕێیانی سەرەکی
مەهاباد: مەیدانی شارداری بۆ چوارڕێیانی ئازادی
بۆکان: مەیدانی فەرمانداری
ئورمیە: شەقامی ئیمام بەرەوە مەیدانی ئەیالەت
خۆی: شەقامی ئیمام
ماکۆ: بوڵواری ڕەسالەت
کرماشان: مەیدانی ئازادی (گاراژ) بەرەو پارکینگی شارەداری
جوانڕۆ: شەقامی بهداری بەرەو مەیدانی بەسیج
شاباد: مەیدانی ئیمام بەرەو مەیدانی هدایەت
ئیلام: چوارڕێیانی سەعدی بەرەو مەیدانی ئیمام
س.ح