شەڕڤانان هه‌زار و ٢٠٠ هاوڵاتیان ڕزگار کرد.. بە ڤیدیۆ

شه‌ڕڤانانی هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیک -قه‌سه‌ده له‌ به‌ره‌ی هه‌جین، که‌ تیایدا شه‌ڕێکی سه‌خت دژی چه‌ته‌کانی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌زار و ٢٠٠ هاوڵاتیان ڕزگار کرد.


له‌ به‌ره‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به‌ دێره‌زۆر له‌نێوان هێزه‌کانی قه‌سه‌ده‌ و چه‌ته‌کانی داعش شه‌ڕێکی سه‌خت له‌ ئارادایه‌، قه‌سه‌ده‌ بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی ڕێڕه‌وێکی کردووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی قه‌سه‌ده‌ له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌، واتا لە دوێنێ ئێوارەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ، هه‌زار و ٢٠٠ هاوڵێ‌تی ڕزگار کراون که‌ له‌ناویاندا منداڵ و ژن هه‌ن. 

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کان هاوڵاتییەکان به‌ یاوه‌ری هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌ پارێزراوه‌کان، له‌و دیمه‌نانه‌شدا که‌ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) بڵاوی کردوونه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌که‌وێت که‌ هاوڵاتیان به‌ ئۆتۆمبێل ده‌گوازرێنه‌وه‌ شوێنه‌ ئارامه‌کان.

قه‌سه‌ده‌ له‌ ١٠ی ئه‌یلووله‌وه‌ بۆ ڕزگارکردنی ناوچه‌ی هه‌جین له‌ ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعش، ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆن کردووه‌، چه‌ته‌کانی داعش زۆر جار له‌ژێر زه‌ختدا چه‌ک به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌ن و شه‌ڕیان پێده‌که‌ن، یان ده‌یانکه‌نه‌ قه‌ڵغان بۆ خۆیان.

 

ک.ک