شەڕڤانان چەتەیەکی مه‌ترسیداریان ده‌ستگیر كرد

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، له‌ ناوچه‌ی سلووك-ی سوریا چه‌ته‌یه‌كی مه‌ترسیداری داعشیان ده‌ستگیر كرد.


ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دەستگیرکردنی چه‌ته‌یه‌كی داعشی ڕاگه‌یاند.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: هێزه‌كانی قەسەدە به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان، دوێنی له‌ ناوچه‌ی سلووك-ی سووریا ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجام دا، تێیدا تێرۆریستی داعش ته‌لال شنێر (ئه‌بوو هومان)ی ده‌ستگیركرا، كه‌ به‌رپرسی تاوانه‌كانی كوشتنه‌ و ناوبراو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته‌ گه‌وره‌كانی چەتەکانی داعشدا هه‌یه‌.

س.ح