شەڕ لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکان درێژەی هەیە

لە نێوان شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب و چەتەکانی تورکیا شەڕ ڕوویدا، لە باخۆزیش ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدە-وە تێکشکێندرا.


شەوی ڕابردوو لە گوندی جەبەل حەمرا لە ڕۆژهەڵاتی شاری باب لە نێوان شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک شەڕ ڕوویدا، هەردوێنێ ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان لەلایەن شەڕڤانانەوە تەقێندرایەوە.

دەربارەی ئەنجامی شەڕەکەی جەبەل حەمرا، هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.

هەروەها شەڕڤانانی قەسەدە لە گوندی باخۆز-ی سەروو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعشیان تەقاندەوە، کە بە نیازبوون لەناو شەڕڤانان بیتەقێننەوە، دواتر لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکانی داعش شەڕ ڕوویداوە و ئامارەکە ڕوون نەبووەتەوە.

س.ح