عادل عەبدولمەهدی: بەهیچ شێوەیەک کاری ڕفاندن قبوڵ ناکرێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک کاری ڕفاندن قبوڵ ناکرێت، چونکە دژی بنەماکانی یاسایە و دەوڵەت لێی بێ بەرییە.


ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا سەبارەت بە کاری ڕفاندن لە عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، چەند لایەنێکی دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت، چالاکوان و کەسایەتییەکان دەڕفێنن و وانیشانی دەدەن کە سەر بە دامەزراوەکانی دەوڵەتن.

سەبارەت بە ڕفاندنی لیوا یاسر عەبدولجەبار، بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند: بە توندی ئیدانەی ڕفاندنی لیوا یاسر عەبدولجەبار دەکەین وهەرکەسێک ئەو تاوانەی ئەنجام دابێت بەسزای خۆی دەگات.

  ب.ش